بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئارسناڵ دژی ئەو پێشنیارانە وەستایەوە کاتێک بایرن میونشن بەبێ هیچ دوودڵییەک 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کرد. لە ئارسناڵ مارتینێڵی بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پڕۆژەکەی میکل ئارتێتا دادەنرێت و بەڕێوبەرانی یانەکەش بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە تەنانەت بەنیاز نین بیر لە ئۆفەر لەو ئاستە بکەنەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ لەم بارەیەوە لە کەناڵەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب دەڵێت: یاریزانێکی دیکە کە لەلایەن بایرن میونشن بە ئامانج دادەنرا گابریێل مارتینێڵی بوو. گابریێل مارتینێڵی یەکێک بوو لە ئامانجەکان. بایرن لەگەڵ بریکاری گابریێل مارتینێڵی قسەی کرد. گفتوگۆیەکی ئەرێنی بوو، بەڵام مارتینێڵی زۆر دڵخۆشە لە ئارسناڵ و یانەکەش ئامادەیی نیشان نەدا بۆ وەرگرتنی بڕی نزیک لە 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ./.