بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ماڵپەڕی "MatchWearnShirt"
ڕایگەیاند کە درێسی ڕۆناڵدۆ لە یاری نێوان پورتوگال و ئەرمینیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی
2026 کە تێیدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و هەڵبژاردەکەی 5-0 سەرکەوت، خراوەتە مەزادەوە و
سەرنجێکی زۆری لێکەوتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان،
تەنیا سێ ڕۆژ بەر لە کۆتایی هاتنی مەزادەکە، نرخی ئەم درێسە گەیشتە 83 هەزار و 800
دۆلار و بەمەش ژمارەی پێوانەی پێشووی مێسی شکاند. ژمارەی پێوانەی مێسی پەیوەندی بە
درێسێکی ساڵی 2023 لە پاریس سانجێرمان هەبوو کە لە یاری بەرامبەر ڕیمس لەبەری کرد
و بە 64 هەزار و 400 دۆلار فرۆشرا.
بەگوێرەی
ئامارەکانی ماڵپەری "MatchWearShirt"، لەنێو
10 گرانترین درێسی مێژووی تۆپی پێدا، پێنج درێسی لە مێسی و سێ درێسی لە ڕۆناڵدۆ و
تەنیا دوو یاریزانی دیکەش کە بریتین لە سۆن هیونگ مین و کۆڵ پاڵمەر توانیویانە بگەنە
ئەم لیستە./.