بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دوای دوو هەفتە پشوودان لە تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا بۆ یارییە
نێودەوڵەتییەکان، یانەی ئارسناڵ لە یەکەم یاریی هەفتەی چوارەمی خولی بەریتانیا لە
یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی نۆتینگهام فۆرێستی کرد و بە ئەنجامی 3-0
سەرکەوتنێکی بەهێزی بەدەستهێنا.
مارتن زوبیمێندی لەم یارییەدا دوو گۆڵی
تۆمارکرد (32 و 79) و گۆڵەکەی دیکەش بۆ تیپەکە لەلایەن ڤیکتۆر گیوکرێس (46)
تۆمارکرا./.