بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا بە نمایشێکی بێ خەوش فۆرێستی تێکشکاند و سێ گۆڵی تۆمارکرد. ئەستێرەی یارییەکە بێ گومان مارتن زوبیمێندی بوو، کە دوو گۆڵی تۆمارکرد و نیشانی دا کە بۆچی ئارسناڵ بە پەرۆش بوو بۆ گرێبەستکردن لەگەڵی.

ئارتێتا لە کۆتایی یارییەکەدا لەبەردەم پەیامنێراندا دەرکەوت و ڕایگەیاند: دوو گۆڵی مارتن زوبیمێندی نیشانی دا کە ئەم یاریزانە نرخێکی زۆر بەرزی هەیە. گوڵێکی سەرسوڕهێنەر بوو کە کاتێکی گونجاوی هەبوو. ئەو بە دڵنیاییەوە زۆر شتی ئەرێنی پێداوین./.