بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنچیلۆتی هۆکاری دوورخستنەوەی نەیمار لە لیستی هەڵبژاردەی بەرازیل لە پشووی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولدا گەڕاندەوە و گوتی هێرشبەرەکە جارێکی دیکە تووشی کێشە بووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، پەیامی یانەی سانتۆس تەواو جیاوازە. ڕۆدریگۆ، پزیشکی تیپەکە پشتڕاستی کردەوە کە ئەم ئەستێرە بەرازیلییە لە باری جەستەیی زۆر باشە و هیچ کێشەیەکی دیاریکراوی تێدا نییە. لە ڕاستیدا ئەم یانەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەوەتەی نەیمار گەڕاوەتەوە لە نزیکەوە چاودێری دۆخی تەندروستی دەکەن و لەو باوەڕەدان کە ئەو ئاستێکی هەیە کە چەندین ساڵە نەبینراوە.

تەنانەت بەشی تەندرووستی سانتۆس ڕاپۆرتێکی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل ناردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا کە کێشەی نەیمار بچووکە و هەرگیز هەڕەشەی لە ئامادەبوونی نەیمار لە یاریگادا نەکردووە./.