بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە وتی: دەستدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاتێکدا کرا کە دەوحە میوانداریی لە دانوستانەکانی تابەی بە ڕاگرتنی شەڕ و ئاگربەستی غەززە دەکرد و ئەم هێرشە تەنیا بۆ سەر شوێنێک نەبووە، بەڵکوو نێوەندگێڕی و هەوڵەکانی ئاشتیی کردووەتە ئامانج.

ناوبراو ڕەخنەی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرت و جەختیکردەوە کە لاوازبوون لە لێپێچینەوە و سزادانی ڕژێمی زایۆنیستی بووەتە هۆکاری هاندانی بۆ تاوانی زیاتر و ئەم کردەوانەش تەنیا ڕێگای دانوستانەکان بەرەو شکست دەبات.

محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی بە ئاماژە بە پێویستی ڕاگرتنی ئەم سیاسەتە دووفاقییەی کۆمەڵگای جیهانی و نەبوونی بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە دڕندانەیە، وتی: بە بێ مسۆگەرکردنی ئامانجە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین، ناوچەکە ئاشتی و سەقامگیری بەخۆوە نابینێت./.