بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێش یارییەکەی شەوی ڕابردوو لەنێوان یانەی نەسر و خلوە، پێڵاوی زێڕینی خولی سعوودیەی وەرگرت لە ماجد عەبدوڵڵا، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەو وڵاتە.

لە وەرزی 24-25، رۆناڵدۆ توانی لە 30 یاریدا 25 گۆڵ بۆ یانەی نەسر تۆماربکات و بە جیاوازییەکی بەرچاو لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکەدا مایەوە. سەرەڕای ئەوەش، 3 ئەسیستی گۆڵی پێشکەش بە هاوڕێکانی کرد.

ڕۆناڵدۆ وەرزی ڕابردوو باشترین گۆڵکاری خولی سعوودیە بوو بە تۆمارکردنی 35 گۆڵ. دووبارەکردنەوەی نازناوی باشترین گۆڵکەر لە دوو وەرزی یەک لەدوای یەک، نیشانی دەدات کە بوونی ئەو هێشتا وەک پێوەرێکە بۆ هەڵسەنگاندنی کوالیتی هێرشبەرانی تۆپی پێی سعوودیە./.