بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی لوتکەی ئیسلامی لە دەوحەی قەتەر کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەدا پزیشکیان ستایشی رۆڵی ئاسانکاریی میسری بۆ دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و گەیشتن بە ڕێکەوتنی هەر دوو لا لە قاهیرە کرد.

سەرۆک کۆمارانی هەر دوو وڵات لەو کۆبوونەوەدا هەلومەرجی هەستیاری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستییان بۆ سەر دەوحەی قەتەر تاوتوێ کرد./.