بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیکۆ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە کۆبوونەوە هاوبەشەکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە قەتەر لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی وڵاتانی ناوچەکە زیادیکردووە و بەشداری هەندێک وڵات لە کۆبوونەوەکەدا پیشاندەری گرنگیدان بە هەلومەرجی ناوچەیی بوو.
ناوبراو وتی: دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بووەتە بابەتێکی ڕوون بۆ هەمووان و لە ئێستادا گرنگترین بابەتە ئەوەیە کە چۆن ڕوبەڕوی ئەم هەڕەشەیە ببینەوە.
عێراقچی سەبارەت بە ڕۆڵی نێوەندگێڕیی قەتەر لە نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: وڵاتانێکی زۆر لە ناوچەکەدا هەوڵ دەدەن ڕۆڵی ئەرێنییان هەبێت، بەڵام بابەتی سەرەکی، ئیرادەی لایەنی بەرامبەرە بۆ ڕێکەوتنێک لە سەر بەرژەوەندی بەرامبەر بە بێ هەڕەشەکردن، ئەگەر ئەوان بەم خاڵە بگەن کێشەکان چارەسەر دەبن./.