بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، مانگۆ میوەیەکی شیرین و بەناوبانگ کە ناسراوە بە پاشای میوەی خولگەیی و
لە زۆربەی وڵاتان بە یەکێک لە بەنرخترین بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ناسراوە. ئەم میوەیە
نەک تەنها تامێکی تایبەت و جیاوازی هەیە بەڵکو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، دژە
ئۆکسێنەرەکان و ڕیشاڵ.
ڤیتامین C و A؛ تێکەڵەیەکی زێڕین بۆ بەرگری و بینین:
مانگۆ سەرچاوەیەکی
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C. ماددەیەک کە
ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە و هەروەها بەرگری جەستە بەرامبەر
نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان و هەوکردنی بەکتریاییەکان زیاد دەکات. هەروەها ڤیتامین A ی ناو مانگۆ یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی چاو و کەمکردنەوەی
وشکبوونی چاو و ڕێگری لە سەرهەڵدانی کوێری لە شەو دەکات.
کۆئەندامی هەرسێکی تەندروست لەگەڵ مانگۆ:
یەکێک لە
تایبەتمەندییە کەمتر ناسراوەکانی مانگۆ بوونی ئەنزیمی سروشتییە کە یارمەتی هەرسکردنی
کاربۆهیدرات و پرۆتین دەدات و ئەم ئەنزیمانە پرۆسەی هەرس ئاسانکاری دەکەن و ڕێگری
لە کێشەی هەرس دەکەن. هەروەها ئەو ڕیشاڵەی لە
مانگۆ هەیە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە و ڕێگری لە قەبزی دەکات.
تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە شێرپەنجەی مانگۆ :
مانگۆ دەوڵەمەندە
بە پێکهاتەی دژە ئۆکسێنەری وەک مانگیفێرین کە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە شێرپەنجەی هەیە و ئەم
پێکهاتە دەتوانیت ڕێگری لە گەشە و بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان بکات. هەرچەندە
هێشتا توێژینەوەی زیاتر لەسەر مرۆڤ پێویستە، بەڵام ئەنجامەکانی ئێستا دڵخۆشکەرن سەبارەت
بە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی مانگۆ لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە.
مانگۆ، میوەیەک
بۆ جوانی پێست و قژ:
بوونی ڤیتامین C لە
مانگۆ یارمەتیدەرە بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین. پرۆتینێک کە بەرپرسە لە بەهێزی و
ڕوونی پێست. هەروەها
ڤیتامین A کاریگەرە
بۆ پاراستنی شێی پێست و ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە. لەبەر
ئەوە، خواردنی مانگۆ یارمەتیدەر دەبێت بۆ جوانکردنەوەی پێست و کەمکردنەوەی چرچی و
لۆچییەکان./.