بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دەوحە، پێشنیاری کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لە گەڵ ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس داوە، وتی: وەها پێشنیارێک دراوە و ئێمە پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکەین کە ببێتە هۆی نزیکبوونەوە و لێکتێگەیشتنی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و هیوادارین کە وەها کۆبوونەوەیەکیش بەڕێوەبچێت.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە سەردانەکەی عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ سعوودیە، ڕایگەیاند کە ئەم سەردانە پێشتر پلانی بۆ داڕێژرابوو و هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر قەتەر نەبووە و لە درێژەی سەردانەکەی بۆ عێراق و لوبنان بووە./.