بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی لاریجانی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەردانی سعوودیەی کرد، سەبارەت بە کۆبوونەوەی لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتە، وتی: لە کۆبوونەوەم لە گەڵ جێنشینی سعوودیە سەبارەت بە هاوکارییە ئابورییەکان وتووێژ کرا، لە بەر ئەوەی کە ئاستی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات نزمە، هەربۆیە بەربەستەکان دەبێت چارەسەر بکرێن، هەروەها سەبارەت بە هاوکارییە ناوچەییەکان ڕاوێژ کرا و وتووێژ لە سەر ئەوە کرا کە چ هەنگاوێک بۆ سەقامگیری ناوچەکە دەبێت هەڵبگیرێت.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: هەروەها سەبارەت بە هاوکارییەکانی نێوان تاران و ڕیاز لە بواری بەرگریدا وتوویژ کرا و بڕیار درا کە هاوکارییەکان ببرێتە چوارچێوەی چەند گرووپێکەوە تا لە داهاتوودا شێوازی ڕێکخراوتری هەبێت./.