بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عاموس مالکا بەرپرسی پێشووتری هەواڵگری سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە توندی ڕەخنەی لە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە گرتووە و ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکانی ئەم دواییە بە تایبەت کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە قەتەر و ناردنی هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ غەززە و گرنگینەدان بە هۆشدارییە ئەمنییەکان لە لایەن نتانیاهۆوە، پیشاندەری ئەو سۆنامییەن کە هەڕەشە لە تەلئەبیب دەکەن.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم سۆنامییە هەڕەشەیەکی دەرەکی و لەناکاو نییە، بەڵکوو ئەنجامی هەڵسووکەوتێکی بەئەنقەستی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستییە کە تەنیا بیر لە مانەوەی خۆی لە دەسەڵاتدا دەکاتەوە نەک هەوڵدان بۆ ئازادکردنی دیلەکان و کۆتایی هێنان بەو شەڕەی کە مەترسی خستووەتە سەر تەلئەبیب.

مالکا ڕایگەیاند کە بزوتنەوەی حەماس پشتیوانییەکی کەم وێنەی نێودەوڵەتیی بەدەستهێناوە و ڕژێمی زایۆنیستی کەوتووەتە پەراوێزی سیاسی و لە سزادانی نێودەوڵەتیش بزیکبووەتەوە.

ڕاشیگەیاند کە نتانیاهۆ و کابینەکەی، ڕژێمی زایۆنیستییان ڕوبەڕوی هەڕەشە و مەترسییەکی جیدی کردووەتەوە./.