بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دەستپێکی چامپیۆنزلیگ بۆ لیڤەرپول زۆر باش بوو و خەوێکی ناخۆش بوو بۆ ئەتلەتیکۆ.
تەنیا شەش خولەک بەس بوو لیڤەرپول بە درەوشانەوەی محەممەد سەلاح دوو گۆڵ بەرامبەر ڕکابەرەکەی
تۆمار بکشت.
لیڤەرپول
سەرەتایەکی بەهێزی هەبوو و بە گۆڵەکانی رۆبێرتسۆن و محەممەد سەلاح لە ماوەی شەش
خولەکدا 2-0 پێشکەوت، بەڵام خۆڕاگری و سووربوونی ڕکابەرەکەی یاریەکەی گۆڕی.
مارکۆس یۆرێنتی پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم جیاوازییەکەی کەمکردەوە و لە کاتێکدا لیڤەرپول لە گێمی دووەمدا چەندین هەلی لەدەستدا بەڵام یۆرێنتی لە خولەکی 81 بە لێدانێکی نەوەستاو گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد. بەڵام ئەمە کۆتایی یارییەکە نەبوو و کاپتن ڤان دایک دوایین گۆڵی تۆمارکرد و لیڤەرپول 3-2 سەرکەوت. لە ئەنجامدا لیڤەرپول لەم یارییەکە سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا/.