بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڤینسنت کۆمپانی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن باسی لە زیرەکی هاری کەین
کرد دوای بردنەوەی تیپەکەی بە ئەنجامی 3-1 بەرامبەر چێڵسی لە یەکەم شەوی بایرن لە
چامپیۆنزلیگدا و ستایشی ئەستێرەی بەریتانی کرد و ئەوی بە فاکتەرێکی سەرەکی سەرکەوتنی
تیپەکەی وەسفکرد.
کۆمپانی
ئاماژەی بە هاری کەین کرد و ستایشی هەوڵەکانی کرد و ڕایگەیاند: ئەوەی هەمووان بینییان
زیرەکی ناوازەی هاری بوو، و چی دەتوانرێت بگوترێت بۆ وەسفکردنی بلیمەتییەکەی کە هەمووان
پێشتر نەیاندەزانی؟
بەڵام ئەوەی دەمەوێت جەختی لەسەر بکەمەوە
کارکردنی هاری کەین بەبێ تۆپە. ببینە چۆن گوشار دەخاتە
سەر تیپی بەرامبەر، چۆن یارمەتی تیپەکە دەدات و تۆپەکە وەردەگرێتەوە. ئەو
وزەیەکی زۆر دەخاتە نێو یاریگاوە و بۆ ئەو مەبەستەش گرنگە پاداشتەکەی وەربگرێت و
هەلی گۆڵتۆمارکردنی هەبێت. گەیشتن بەم ئاستە تەنیا لە ڕێگەی ڕاهێنانی قورسەوە دەکرێت./.