بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، شەوی ڕابردوو له یاری نێوان لیڤەرپول و ئەتلەتیکۆ محەممەد سەلاح کاریگەرییەکی
بەرچاوی هەبوو. ئەم یاریزانه توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات. بەڵام ئەمە
تەنیا گوڵێکی ئاسایی نەبوو. بەو گوڵە و ئەسیستی گوڵە کە بۆ ڕۆبێرتسۆن ناردی، ناوی
خۆی بە شێوەیەکی تایبەت لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا تۆمارکرد.
سەلاح بوو
بە یەکەم یاریزان لە مێژووی ئەم پاڵەوانێتییەدا کە لە شەش خولەکی یەکەمی یارییەکدا
گۆڵێک بۆ یانەیەکی بەریتانی لە چامپیۆنزلیگ تۆمار بکات. بەڵام کارەکەی سەلاح لێرەدا
تەواو نەبوو. ئامادەبوونی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ، حەفتا و چوارەمین یاریی بوو لە پاڵەوانێتییە
بەناوبانگەکانی ئەوروپا بە لەبەرکردنی درێسی سووری لیڤەرپول، ئەو ژمارە پێوانەییە
لە مێژووی یانەکەدا لە سەرووی ستیڤن جێرارد بوو.
پاشان بابەتی دەستکەوتێکی دیکەی سەلاح بەرچاوە. گۆڵەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ لە ڕاستیدا دوو سەد و پەنجایەمین گۆڵی
بوو لە تۆپی پێی بەریتانیادا. هەروەها شەوی ڕابردوو بوو بە دەیەمین گۆڵکاری چامپیۆنزلیگ./.