جام کوردی - ڕوانگەی "الأورومتوسطي" بۆ مافەكانی مرۆڤ: سوپای داگیركەری زایۆنیی رۆژانە 17 ڕۆبۆتی بۆمبڕێژكراو لە شاری غەزە دەتەقێنێتەوە، هێزی تەقینەوەی هەر یەكێكیان، یەكسانە بە زەمینلەرزەیەك بە گوڕی 3.7 پلە بەپێوەری ڕێختەر .

هەفتەی ڕابردوو نزیك بە 120 ڕۆبۆتی لەناو گەڕەكەكانی شاری غ،،زە بۆمبڕێژكراوی تەقاندنەوە كە قەبارەی 840 تەن تەقەمەنیان تێدابووە .

هەریەك لەو ڕۆبۆتانە، شەش بۆ حەوت TNT ـیان تێدابووە، ئەمەش نزیكە لەو وزەیەی كە زەمیلەرزیەك بە گوڕی 3.7 پلە بەپێوەری ڕێختەر هەیەتی .

 تەقینەوەی هەریەك لەو ڕۆبۆتە بۆمبڕێژكراوانە، لە دووری چەند كیلۆمەترێكەوە لەناوەندی تەقینەوەكە، بووەتە هۆی وێرانكارییەكی گەورە كە زەمینلەرزەیەك بەدوای خۆیدا دەیهێنێت .

 بەكارهێنانی ڕۆبۆتی بۆمبڕێژكراو لەناو گەڕەك و شوێنە نیشتەجێبووەكانی غەزە بەو ئاست و قەبارەیە، تاوانێكی بێ پێشینەیە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا .

 شوێنەواری كارەساتباری ڕۆبۆتە بۆمبڕێژكراوەكان، بەتەنها نەبووەتە هۆی وێرانكردنی شارەكە، بەڵكو هۆكارێكە بۆ تیرۆر و تۆقاندنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ناچاركردنیان بە هەڵاتن و كۆچكردن و بەجێهێشتنی شارەكە .

 بێدەنگیی و خەمساردی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەشداربوونی هەندێكیان لەو تاوانانەی سوپای داگیركەری زایۆنیی، بووەتە هۆی بەردەوامی تاوان و وێرانكردنی شاری غ،،زە بەشێوەیەكی ئاشكرا.