جام کوردی - عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات:" کە پێشنیارێکی "داهێنەرانە و دادپەروەرانە و هاوسەنگ"ی بۆ هێزە ئەورووپییەکان پێشکەش کردووە لەسەر پەڕەی ناووەکی وڵاتەکەی بۆ ئەوەی ڕێگە لە دانانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بگرێت لەسەر تاران."
عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نوسیویەتی:" ڕۆژی پێنجشەممە پێشنیارەکەی پێشکەشی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەورووپا کردووە، کە لە بەرژەوەندی هەردوولادایە."
وتیشی:" ڕێگایەک هەیە بۆ بەرەوپێشچوون، بەڵام ئێران ناتوانێت بە تەنها بەشداربێت و بەرپرسیارێتی کارەکە بخاتە ئەستۆی خۆی."
لە لایەکی ترەوە، سەعید خەتیبزادە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ، ڕەخنەی لە هێزە ئەورووپییەکان گرت بە هۆی هەوڵدان بۆ دانانەوەی سزە نێودەوڵەتییەکان لەسەر وڵاتەکەی لە کۆتایی مانگدا، ئەگەر ڕێگە نەدات بە سەردانکەرانی دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بچنە ناو مەودای ناووەکییەکانی."
وتیشی:" ئەوەی ئەورووپییەکان دەیکەن جیاکارییەکی ڕوونی سیاسی هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هەڵبژاردنەکان لەسەر میزەن ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت."
ڕونیشیکردەوە:" ئەگەر ئەورووپییەکان ئەم ڕێگەیە بگرنەبەر، ئاستی نەتوانینی پێشبینی کردنی ڕووداوەکان بە زۆرینەیی بەرز دەکەنەوە، و بەرپرسیارن لە هەر مەترسییەکی داهاتووی ئەگەردار."