بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤینیسیۆس کە تاوەکو حوزەیرانی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ڕیال مەدرید هەیە، ئێستا پێگەیەکی نەگونجاوی لە پلانەکانی چابی ئەلۆنسۆ ڕاهێنەری نوێی یانەکە هەیە. هاتنی کیلیان ئێمباپێ ڕۆڵی گۆڕیوە و داوای لێکراوە یارمەتی زیاتر بدات لە هێڵی بەرگریدا. لەگەڵ ئەوەشدا، ڤینیسیوس ئەم ڕۆڵە نوێیەی قبوڵ کرد، و ئاستەکەی هێشتا نایابە.

ڤینیسیۆس لە دانوستانەکانی ئەم دواییانەدا داواکارییە داراییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە، بەڵام پێشنیاری یانەکە بەس نەبوو و دانوستانەکان وەستان. ئەو سوورە لەسەر ئەوەی بمێنێتەوە و نازناوی زیاتر بەدەست بهێنێت.

مەترسی جیابوونەوەی ئازادانەی لە داهاتوودا بۆ ڕیال هەیە. لەلایەکی دیکەوە پێناچێت چابی ئەلۆنسۆ هێندەی ئەنچیلۆتی پشت بە ڤینیسیۆس ببەستێت و یانەکەش پێی باشە بە تێپەڕبوونی کات ڕۆڵی ئەو لە تیپەکەدا ڕوون ببێتەوە. ئەگەر ڤینیسیۆس کەمتر یاری بکات، نرخی فرۆشتنەکەی لە هاویندا کەم دەبێتەوە./.