بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یادەوەری یەکێکە لە گرنگترین لایەنەکانی کاری مێشک کە ڕۆڵێکی گرنگ لە ژیانی ڕۆژانەمان و سەرکەوتنماندا دەگێڕێت. لەگەڵ زیادبوونی تەمەن و ڕووبەڕووبوونەوەی گوشارەکانی ژیان، لەوانەیە هەست بکەیت کە یادەوەریت دابەزیوە. بەڵام خۆشبەختانە چەندین ستراتیجی بەهێزکردنی یادەوەری هەن کە یارمەتیت دەدەن یادەوەرییەکی بەهێزتر و کاری باشتری مێشکت هەبێت.

1- گەشتوگوزاری ژینگەیی تاقی بکەوە:

چوونە ناو سروشت لە دەرەوەی ماڵ کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندرووستی دەروونی و جەستەییمان هەیە. توێژینەوەیەک لە ساڵی 2008 دەریخست پیاسەکردن لە پارکێک یان شوێنێکی سەوزدا یادەوەری و سەرنج باشتر دەکات بە بەراورد بە هۆڵی وەرزشی یان ژینگەی داخراو.

2- چارەسەری کێشی زیادت بکە:

قەڵەوی لە مرۆڤدا کاریگەری لەسەر کاری مێشک هەیە. چەندە کێشی زیاد بێت مێشک بچووک دەبێتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر یادەوەری هەیە.

3- ئۆمێگا 3 بەکار بهێنە:

ماسی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری ئۆمێگا 3. ئۆمێگا 3 ڕۆڵێکی گرنگ لە درووستکردنی مێشک و خانەکانی دەمار دەگێڕێت، بۆ فێربوون و یادەوەری گرنگە و دابەزینی ئاستی هۆشیاری دوادەخات.

4- خەوێکی ڕێک و پێک هەبێت:

هەموو شەوێک لە کاتێکی دیاریکراودا بخەو و هەموو بەیانییەک لە کاتێکی دیاریکراودا لە خەو هەڵسە. هەوڵ بدە ئەم شێوازە لە پشووەکان یان کۆتایی هەفتەکاندا پەیڕەو بکەیت. ئەمە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئەدای مێشک هەیە.

5- ئاو بخۆرەوە:

بەگوێرەی توێژینەوەکان، وشکبوونەوەی سووک دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی مێشک و لاوازی یادەوەری. ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە 8 بۆ 10 پەرداخ ئاو بخۆ./.