بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، هاری کەین جارێکی دیکه ڤیستیڤاڵێکی گۆڵی لە هۆفنهایم دەستپێکرد. له هەفتەی
چوارەمی یارییەکانی بۆندسلیگای ئەڵمانیا هەردوو یانەی بایرن میونشن و هۆفنهایم ڕووبەرووی
یەکتربوونەوه. هاری کەین
هاتریکی تۆمارکرد (44، 48 و 77) و گۆڵەکەی دیکەش لەلایەن گنابری (90+9) تۆمارکرا.
بایرن میونشن
سەرەڕای سەختی سەرەتایی یارییەکە، لە کۆتاییدا 4 بە 1 لە هۆفنهایم بردەوە و ژمارەی
پێوانەیەکی نوێی لە بۆندسلیگادا تۆمارکرد. چوار یاری، چوار بردنەوە، 18 گۆڵ تۆمارکراوە.
هیچ تیپێک لە مێژووی خولی ئەڵمانیادا ئامارێکی لەو شێوەیەی بەدەست نەهێناوە دوای
چوار هەفتە لە دەستپێکردنی وەرز./.