بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی نەسر بە درەوشانەوەی دوو ئەستێرەی پورتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جواو فێلیکس توانی بە ئەنجامی 5-1 لە یانەی ڕیاز بباتەوە. ئەم یارییە شەوی ڕابردوو لە هەفتەی سێیەمی خولی پیشەگەرانی سعوودیەدا بەڕێوەچوو و بوو بە سێیەم بردنەوەی یەک لەدوای یەک بۆ تیپەکەی خیسۆس و هەروەها ئەم یانەیە بە کۆی 9 خاڵ گەیشتە پێشەنگی ڕێزبەندی خولەکە.

یانەی نەسر له هه ردوو نیوەی یەکەم و دووەمدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و بە باشی کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کرد. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (دووجار)، جواو فێلیکس (دووجار) و کینگسلی کۆمان گۆڵکارانی یانەی نەسر بوون./.