جام کوردی، مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "هۆی مردن؛ نادیار" له نێوان ٥ کاندیدی کۆتایی، به زۆرینه‌ی ده‌نگ، وەکوو نوێنەریی سینەمای ئێران بە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری 202٦ ناسێندرا.
لێژنەی ناساندنی نوێنەری سینەمای ئێران، دوای هه‌ڵسه‌نگاندی به‌رهه‌مه به‌رچاوه‌کان، فیلمی سینەمایی "هۆی مردن؛ نادیار" (علت مرگ؛ نامعلوم) Cause of Death: Unknown لە دەرهێنانی "عه‌لی زه‌ڕنیگار"Ali Zarnegar به زۆرینه‌ی ده‌نگ، شیاویی ئاماده‌بوون له‌م کێبڕکێی جیهانییه زانیی و بە ناونیشانی نوێنەری سینەمای ئێران بە ڕێوڕەسمی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی 202٦ ناساند.
ئەندامانی لێژنەی هه‌ڵبژاردنی نوێنەریی سینەمای ئێران بە ناوەندیی فەرهەنگ و هونەرە سینەماییەکانی ئۆسکاری 202٦ لە لێژنه‌یه‌کی ٩ که‌سی پێکهاتبوون کە بریتین لە: "پانته‌ئا به‌هرام" ئه‌کته‌ر، "ئازاده مووسه‌وی" دەرهێنەری به‌ڵگه‌فیلم، "ئه‌بوالحه‌سه‌ن داوودی" دەرهێنەر، "فه‌رهاد ته‌وحیدی" سیناریۆنووس، "هوومه‌ن بێهمه‌نیش" سینه‌ماکاری کورد و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن، "محه‌مه‌دڕه‌زا دڵپاک" دیزاینه‌ری ده‌نگ و ئه‌ندامی ئاکادیمیای ئۆسکار، "مسته‌فا کیایی" دەرهێنەر، "عه‌لی دێهکوردی" ئه‌کته‌ر و "محه‌مه‌دڕه‌زا ته‌شه‌کوری" سکرتێر لێژنه، جێگری نێوده‌وڵه‌تی ڕێکخراوه‌ی سینه‌مایی فاڕابی و بڵاوکه‌ره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فیلم.