جام کوردی ـــ سەرۆکی ئەرکە گشتییەکانی هێزی چەکداری ئێران ڕوونی کردەوە: نەتەوەی بەرز و قارەمانی ئێران دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە چەکدارەکان بە پشتبەستن بە هەنگاوە ستراتیجیەکان، بە وەڵامێکی بەجێ، یەکلاکەرەوە، پەشیمانکەر و لە سەرووی خەیاڵەکان، ئامادەن بەرەوڕووی هەر هەڕەشەیەکی ستەمکارانەی جیهان ببنەوە.

ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی، سەرۆکی ئەرکە گشتییەکانی هێزی چەکداری ئێران لە پەیامێکدا وێڕای بەرزڕاگرتنی هەفتەی "بەرگری پیرۆز" ڕایگەیاند: دوژمن بە هێزی سەربازی و بەرگری ناوخۆیی، توانای ناوچەیی و وەڵامی یەکلاکەرەوە و ڕێژەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە بەرگری پیرۆزی ١٢ ڕۆژەدا، شکستی هێنا.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: ئێران نەک هەر بێوڵام نامێنێتەوە، بەڵکو هەموو هەڕەشەیەک دەکاتە دەرفەت بۆ نیشاندانی دەسەڵاتی نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی خۆی.

سەرلەشکەر مووسەوی لە درێژەی پەیامەکەیدا وتی: پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای بەرگری نوێ و پێشکەوتوو و بەرزکردنەوەی هێزی ڕێگری و ئامادەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕی تێکەڵاو، بە تایبەت شەڕی مەعریفی دوژمن، دەبێ لە کارنامەی کاریدا بگونجێت.

سەرۆکی ئەرکە گشتییەکانی هێزی چەکداری ئێران وتیشی: نەتەوەی بەرز و قارەمانی ئێران دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە چەکدارەکان بە پشتبەستن بە هەنگاوە ستراتیجیەکان، بە وەڵامێکی بەجێ، یەکلاکەرەوە، پەشیمانکەر و لە سەرووی خەیاڵەکان، ئامادەن بەرەوڕووی هەر هەڕەشەیەکی ستەمکارانەی جیهان ببنەوە.