جام کوردی - وەزیری کەلتوور، گەشتیاری و پیشەسازییە دەستیەکانی ئێران عەراقی بە هاوبەشی یەکەمی وڵاتەکەی لەقەڵەم دا و باسی لە سەردانی خۆی بە بەغدا لە داهاتوویەکی نزیک کرد.

ڕەزا ساڵحی ئەمیری، وەزیری کەلتوور، گەشتیاری و پیشەسازییە دەستییەکانی ئێران لە پەراوێزی بیست و یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی ستراتیژی وەزاریەتو، پیشەسازی میراتی. گەشتیاری باسی لە سەردانی خۆی لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ عێراق کرد.

بەپێی ڕاگەیاندنی سەنتەری ڕاگەیاندنی حکومەتی ایران، ناوبراو سەبارەت بە کاری لە پشینەی گەشتیاری دەرەکی ئەو وەزارەتەدا جەختی لەوە کردەوە:

ئاسیای ناوەڕاست و قەوقاز و دواتر زۆنی کەنداوی فارس بە گرنگیدانی زیاتر بە وڵاتانی ئەو زۆنە لە عێراق تاکوو عەرەبستانە. عێراق هاوبەشی یەکەمی گەشتیاریی ئێمەیە. لە داهاتوویەکی نزیکدا من سەردانی بەغدا دەکەم و هەموو توانایەک دەخەینەگەڕ و ئامادەکاری و ئاسانکاری برای گشتی خزانەکان لەڕێگەی زەمینیەوە دەکەین.

ساڵحی ئەکبەری بە ئاماژە کردن بەوەی کە ئێستا ئێمە گرنگیەکی زۆر بە گەشتیاری نێوان وڵاتە ئیسلامییە گەورەکانی دیکە وەکوو میسر دەدین و دواتر چین، هیند و لەڕی. کردەوە: ئێمە گرنگیەکی زیاتر بە گەشتیاریی لەگەڵ چین دەدەین. چین هاوبەشی یەکەمی بازرگانی ئێمەیە بەڵام لەبواری گەشتیارییدا هاوبەشی یەکەم نیە. لە وتووێژە سەرەتاییەکان دا لەگەڵ بەرپرسانی چین بڕیارمان دا کە لە پیکەن یان تاران درێژە بە چاوپێکەوتنەکان بدەین. امانجان ئەوەیە کە قەناعەت بە چینییەکان بکەین کە ببنە هاوبەشی یەکەمی گەشتیاریی ئێمە.