جام کوردی ـــ بەرپرسی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای مازەندەران هۆشداریی دا لە ئەگەری کەوتنەخوارەوەی بەرد لە ناوچە مەترسیدارەکانی ڕێگاکانی باکوور و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکاندا.
سەرهەنگ هادی عیبادی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: سەرەڕای بارانبارینی زۆر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەسەر هەموو ڕێگا و جاددە خزەکانی پارێزگای مازەندەراندا بەردەوامە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ئێستادا هیچ سنوورێک لە کارنامەی کاری پۆلیسدا نییە.
بەرپرسی پۆلیسی هاتووچۆی مازەندەران داوای لەو شۆفێرانە کرد کە بەنیازن لەسەر ڕێگاکانی پارێزگاکە لەوانە هەراز و کەندوان هاتوچۆ بکەن، کە ڕەچاوی ڕێنماییە سەلامەتییەکان بکەن لەسەر ڕێگا خزەکاندا.
هەراز، کەندوان، سەوادکوهـ، کیاسەر، کەنارە و جاددەی گەلۆگا، ٦ تەوەری سەرەکی مازەندەرانن کە ئەم پارێزگایە بە پارێزگاکانی تاران، ئەلبورز، سێمنان، گیلان و گۆڵستانەوە دەبەستنەوە.