بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڤینیسیۆس جونیۆر لەم وەرزەدا بە ڕاهێنەرایەتی چابی ئەلۆنسۆ پێگەیەکی نوێی
لە ڕیال مەدرید وەرگرتووە. هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵەکە کە لە سەردەمی کارلۆ ئەنچیلۆتی
هەمیشە لە پێکهاتەی سەرەکی بوو، لەم وەرزەدا گۆڕانکاری لە پێگەی خۆیدا بەخۆیەوە بینیوە.
لە شەش یاری ئەم وەرزەدا، ڤینیسیۆس دوو جار لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخراوەتەوە و تا
ئێستا یەک یاری 90 خولەکی تەواو نەکردووە.
بە پێی ڕاپۆرت
میدیا وەرزشییەکان، ئەگەر دۆخی ڤینیسیۆس لە ژێر ڕاهێنەرایەتی چابی ئەلۆنسۆ باشتر نەبێت،
ئەوا رەنگە لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی مانگی کانوونی دووەمدا ڕیال مەدرید جێبهێڵێت. ئێستا باس لەوە دەکرێت کە ڤینیسیۆس بیرۆکەی جێهێشتنی یانەکە
لە ناوەڕاستی وەرزدا بەدوور نازانێت ئەگەر بارودۆخەکە نەگۆڕێت.
سعوودیە هەمیشە
چاودێری ئەم هێرشبەرە دەکات و ئەگەر دەرفەتێکی بۆ بڕەخسێت لەوانەیە ئۆفەرێکی دارایی
گەورە پێشکەش بکات بۆ کڕینی./.