جام کوردی - مەرجان مەردان پوور، پزیشکی ددان کە گەنجێکی کوردە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناوبانگی بەدەست هێنا و بووە مایەی شانازی بۆ وڵاتی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوبراو دیپلۆمی شانازی کێبڕکێیەکانی داهێنەرانی «سیلیکون ولی»ی کالیفۆرنیا (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٥) و هەروەها میدالیای زێڕی پێشانگای نێودەوڵەتی «ژنۆوا»ی لە سویسرا (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)ی لەڕێگەی پێشکەش کردنی پڕۆژەیەکی داهێنەرانە لەبواری پزیشکی ددان بەدەست هێنا.

مەرجان مەردان پوور، جگە لە بەدەست هێنانی میدالیای زێڕ و دیپلۆمی شانازی، توانی شەهادەی lNV وەربگرێت و هەروەها ببێتە ئەندام لە فیدراسیۆنی جیھانی داهێنەران.

بیرۆکەی داهێنەرانەی مەردان پوور بە ناونیشانی «گەشەی پرسلەنی زیرەک بە کۆنترۆڵی سواوی مینای ددان» کە لەسەر نانۆ هەستیاریەکانی ڕووکەشی دیزاین کراوە؛ ئاڕاستەیەکی نوێ کە دەتوانێت گۆڕانکارییەکی گەورە لە باشتربوونی  کوالێتی چارەسەرییەکانی پزیشکی ددان و زیادکردنی دەوامی چاککردنەوە سرامیکییەکان دابنێت.