جام کوردی - سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هەواڵنێرە ڕۆژئاواییەکان ڕایگەیاند تەنانەت ئەگەر جارێکی دیکە سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش کارا بکرێنەوە ئێران بەتەما نیە لە ئێن پی تی بێتە دەرەوە.

ناوبراو وتیشی: «ئێمە نامانەوێت لە ئێن پی تی بێینە دەرەوە. زلهێزانی بیانی بەدووی بیانوویەکی ڕووکەشن بۆ ئەوەی ناوچەکە بکەنە پارچەیەکی ئاگر.»