جام کوردی - کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە گەڕاندنەوەی گەمارۆکان بۆ وڵاتانی ئەوروپی جەختی کرد: وەڵامێكی توندمان دەبێت بۆسەپاندنەوەی سزاكان بەسەرماندا.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەپاندنەوەی سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەسەر وڵاتەكەیدا بە ناڕەوا وەسف کرد و جەخت لەوەدەكاتەوە كە وەڵامێكی تووند و گونجاویان دەبێت، لەبەرامبەر كاراكردنەوەی سزاكان بەسەرئێراندا.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: كاراكردنەوەی سزا هەڵوەشێنراوەكان نەك تەنیا لەڕووی یاساییەوە بێ بنەما و نادادپەروەرانەیە، بەڵكو پێویستە هەموو وڵاتان خۆیان لە داننان بەم دۆخە نایاساییەدا بە دوور بگرن، هاوكات كاراكردنەوەی بڕیارە هەڵوەشێنراوەكان سووكایەتییەكی روونە بە كاری یاسا و هەر هەوڵێكی لەو جۆرە پووچەڵ و ناڕەوایە.
ئاماژەبەوەشكراوە، كۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگرانە بەرگری لە ماف و بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی دەكات. هەر كارێك زیان بە بەرژەوەندی و مافەكانی گەلی ئێران بگەیێنێت، وەڵامێكی تووند و گونجاومان بۆی دەبێت.