جام کوردی - سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە بەیرووت، جەختی لە خۆڕاگری ی ئێران و پشتیوانی لە لبنان و مقاوەمەی ئەو وڵاتە کردەوە.
نەعیم قاسم سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لبنان ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیرووت میوانداری عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، لەم چاوپێکەوتنەدا کە بە ئامادەبوونی موجتەبا ئەمانی، باڵیۆزی ئێران لە بەیرووت بەڕێوەچوو، لاریجانی جەختی لە خۆڕاگری ئێران و پشتیوانی لە لبونان و مقاوەمەی ئەو وڵاتە لەسەر فەرمانەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوەڵی حکوومەت و گەلی ئێران و ئەوەی کە ئێران لە هەموو ئاستێکدا ئامادەی پشتیوانی کردنە لە لوبنان و موقاوەمەکەی، کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە نەعیم قاسم، سوپاس و پێزانینی هەبوو لە ڕێبەر و حکوومەت و هەروەها گەلی ئێران بەبۆنەی سەرەخۆشی و پیرۆزبایی شەهید کردنی سەیید حەسەن نەسروڵڵا و سەیید هاشم سەفیەدین و شەهیدانی دیکە و هەروەها پشتیوانی لە لوبنان مقاوەمەی ئەو وڵاتە.
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لبنان جەختی کردەوە کە لبنان لە بەرامبەر پەلامار و هەڕەشە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان خۆڕاگرە و گەلی موقاوەمە لە ئاستێکی بەرز لە عیزەت و پشتیوانی لە ئازادی و سەربەخۆیی دان.
نەعیم قاسم وتیشی هەرکەس هەڵوێستی بوێرانە و خۆڕاگری خەڵک دەبینێت، بڕوا بەوە دەهێنێت کە ئەوان لەبەرامبەر دووژمنی ئیسرائیلی سەردەکەون.
سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان جەختی کردەوە کە حزبوڵڵا باوەشی بۆ هەمووان کراوەیە و ئامادەی هاوکاری کردنە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنی کە مەترسییە بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی و هەروەها مەترسییە لەسەر هەموو گەل و وڵاتان و موقاوەمە، دەوەستنەوە.
ناوبراو وتیشی کە ئێمە لەسەر ئەو بڕوایە داین کە ئەم دەسەڵاتی دووژمنکارانەی ئیسرائیلە، ئەنجامێکی سەرشۆڕانەی بەهۆی ئەو خۆڕاگرییەی کە لە ئارادایە، دەبێت.