جام کوردی - سەردار ڕەزا تەلایی نیک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران بە ڕەتکردنەوەی گووشارەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بەمەبەستی سنووردار کردنی توانای مووشەکی وڵاتەکەی، جەختی لەوە کردەوە: ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران هێڵی سوورە و هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی لە هێزی بەرگری وڵات قبووڵ ناکەین.

سەردار ڕەزا تەلایی نیک وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی بە ئاماژە کردن بە پێداگری ئەمریکا و ڕۆژئاوا بەمەبەستی دانووستاندن سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی و داخوازی کەمکردنەوەی مەودای مووشەکەکانی ئێران وتی: بەرژەوەندی و ئاسایشی نیشتمانی، کۆڵەکەی هێزی مووشەکی گەلی ئێرانە و هەر چەشنە دەستێوەردانێکی دەرەکی لە دیاریکردنی هێزی توانای بەرگری و ئەمنی وڵات ڕێگەپێدراو نیە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند: یەکێک لە پرەنسیپە نەتەوەییەکان لە ئێران پاراستنی تواناکان و هێزی بەرگرییە بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک.

ناوبراو وتیشی: کەواتە هیچ هەلێک نادرێت بە هێزەکانی بێگانه لە دیاریکردنی توانا و هێزی مووشەکی.