جام کوردی - وەزیری دارایی عیراق واژۆی لەسەر نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم کرد.

دووشەممە ٢٩ی ئەیلول سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم بە میدیای یەکێتی راگەیاند" لە ئێستادا نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم لە نوسینگەکەی وەزیری دارایی عێراقەوە نێردراوە بۆ بەشی وردبینی".

ئاماژەی بەوەشکرد، نوسراوی خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان لە دوای وردبینی کردن بۆ بەشی پارەدان دەنێردرێت تاوەکو پارەی بۆ خەرج بکرێت، دەشڵێت" ئەگەر بەیانی هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبێت، پارەکە خەج دەکرێت و دەخرێتە سەر هەژمارەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان؛ و لەگەڵ گەشتنی پارەکەش وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی حەوت بڵاودەکاتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەکانی پێشتر ڕێکەوتنی سێ قۆڵی لە نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی فیدراڵ کراوە و بەو جۆرەش پێدەچێت کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تا کۆتایی ساڵ چارەسەر بکرێت.