جام کوردی - سەردانەکەی ئەم دواییەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی خولی ڕاگوزەری سووریا بۆ نیۆیۆرک ئاماژەیە بۆ شکستی هەوڵە ئابڕووبەرانەکەی ئەو و حکوومەتە کاتییەکەی بۆ بەفەرمیی ناساندنی لە لایەن ڕژیمی زایۆنی و هەروەها واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی لەگەڵ ئەو ڕژێمە.

ڕژێمی زایۆنی بە ڕەتکردنەوەی پێشنیارەکان و هەروەها مافە پێشنیارکراوەکانی دەسەڵاتدارانی دیمەشق بۆنموونە وازهێنان لە مافی دەسەڵاتدارییەتی سووریا لە جەولان، بەردەوام پەرە دەدات بە هەژموونی سەربازی خۆی لە باشوور و ڕۆژئاوای سووریا و بەئامانجی دەستگرتن بەسەر سەرچاوەکانی ئاو، بەتایبەت حەوزی یەرمووک، سەرقاڵی بەهێزکردنی هەژموونی خۆیەتی لە چەندین ناوچەی وەکوو سووەیدا، قەنیتەرە و دەرعا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلئەخبار، ئەنجامەکانی سەردانەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی خولی ڕاگوزەری سووریا بۆ نیۆیۆرک، کۆمەڵێک لە ئەو وەهمانەی کە حکوومەتی نوێ و میدیاکانی سەر بەو حکوومەتە کە بۆ ماوەی چەندین مانگ بڵاویان کردبوەوە بووە بڵقی سەر ئاو بەشێوەیەک کە لەوانەیە بتوانین بڵێین گرنگترین شتێک کە لەم ماوەیەدا بۆ شەرع دەرکەوت، شکستی هەوڵەکانی ئەمریکا و لایەنەکانی دیکە بۆ ڕازی کردنی ئیسرائیل بە واژۆی ڕێککەوتننامەیەکی ئەمنی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا یان تەنانەت ڕێکخستنی چاوپێکەوتنێک لەنێوان ئەو و بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر بوو.

ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە شەرع و دەوروبەرەکانی سەردانەکەیان بۆ ئەمریکا بە دەرفەتێکی بێ وێنە بۆ بە دانپێدانانان لە لایەن ئیسرائیلەوە دەزانی.

لەوانەیە ئەو وێنەیەی کە حکوومەتی نوێ لە شەرع کە لەتەنیشتی «سەرۆکی کۆنگرەی جوولەکە» بوو، بڵاویکردەوە، بەتەنیا بەس بێت تاکوو دەرخەری ئاستی ئەو خۆشەویستییەی کە ئەم پیاوە لەمەڕ دامەزراوەکانی ئاژانسی جوولەکە و ڕێکخراوە زایۆنییەکان دەریخستووە، بێت بەڵام سەرەڕای ئەمەش، ناوبراو هیچ ڕێزێکی لەلایەن ئیسرائیلەوە لێ نەگیرا و ئاوڕی لێنەدرایەوە