جام کوردی - راوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان، رایگەیاند پێشبینی ناکرێت شەڕ رووبدات.
حەمید موقەدەمفەڕ، راوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە میدیای فەرمیی ئێرانی راگەیاند: "هیچ لۆژیکێکی سەربازی و سیاسی نییە پێمانبڵێت، جارێکی دیکە ئیسرائیل هێرش دەکاتەوە سەر ئێران".
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران، ڕاشیگەیاند: " دوای ١٥ ساڵ لە کاری هەواڵگری و مەشقی سەربازی، ئیسرائیل پێیوابوو دەتوانێت ئێران لە ناوبەرێت، بەڵام سەرەڕای ئامادەکاریی تەواویان بۆ هێرشی ئەم دواییە شکستێکی گەورەیان بینیوە دەپرسێت، ئێستا بە چی لوژیکیک هێرش دەکاتەوە سەر ئێران."
موقەدەمفەڕ وتیشی"هێزە سەربازی و ئەمنی و بەرگرییەکانی ئێران لە حاڵەتی ئامادە باشیدان، بەڵام لۆژیک پییان دەڵێت ئێستا ئیسرائیل بە دوای شەڕ لەگەڵ ئێران نییە و تەنیا بە شوێن شەڕی دەروونی و راگەیاندنەوەیە بۆ بە ئامانجکردنی ئابووریی وڵاتەکە".