جام کوردی - سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و چین بە ئاماژە کردن بە سەپاندنەوەی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا، جەختی لەوە کردەوە ئەم سزایانە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تاران و پەکین نانێت و بەشە ئابوورییەکان ناگرێتەوە.

مەجید ڕەزا حەریری، ڕایگەیاند سەپاندنەوەی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگای میکانیزمی سنەپ بەک، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تاران و پەکین نانێت.

سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و چین بە ئاماژە بە هەڵوێستە فەرمییەکانی لایەنی چینی ڕایگەیاند: « پرسیارم لە باڵوێزی چین لە تاران کرد کە ئایا سەپاندنەوەی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش دەتوانێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئێران و چین هەبێت؟ بەڕێزیان بە ڕاشکاوی وتی: نەخێر.»

ناوبراو بە جەخت کردنەوە لەوەی کە میکانیزمی سنەپ بەک تێیدا هیچ سزایەکی نوێی بۆ ئێران نیە، وتیشی: «سەپاندنەوەی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش تەنیا بابەتە مووشەکی و ناوەکییەکان دەگرێتەوە و بەشی ئابووری ناگرێتەوە و ئامانجەکەی ئابوورییەکەی ئێمە نییە.» 

حەریری وتی: لە پێنج بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش باسی لە پیشەسازییە ناوەکییەکان و هەروەها بەشێک نەک هەموو بەرنامەی مووشەکی کراوە، کەواتە لە ڕوانگەی مافە بازرگانییەکان هیچ سزایەکی نوێ دژی ئێمە ناسەپێندرێت و هەروەها سزایەکی گەورەتر لە سزاکانی ئەمریکا دژی ئێمە نەسەپێندراوە؛ واتە لە ئێستادا چەندین سزای زۆر گەورە دژی ئێمە سەپێندراوە بەشێوەیەک کە سزای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تێیدا ونە؛ کەواتە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەوان (ئاماژەی ناڕاستەوخۆ بە ڕۆژئاواییەکان) درووست کردنی گووشاری دەروونییە.»