جام کوردی - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر داوای لێبوردن کردنی ڕژێمی زایۆنی لەبەر هێرش بۆ سەر شوێنی مانەوەی ڕێبەرانی حەماس لە دەوحەی بە دانپێدانان بە تاوانباری سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە لێکدایەوە.

ماجد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، داوای لێبوردن کردنی ئیسرائیل لەبەر هێرش کردنە سەر پایتەختی قەتەر، بەواتای دانپێدانانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە تاوان کەی خۆی و گەرەنتییەکە بۆ دووبارە نەکردنەوەی هێرشی لەم شێوەیە لە داهاتوودا.

بەپێی ڕاپۆرتی «رأی الیوم» ئەنساری به دیمانەیەک لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیتالیایی «کوریرە دلاسرا»(Corriere della Sera) وتی، داوای لێبوردن کردن لە قەتەر هەنگاوی یەکەم بوو و خاڵی گرنگتر، بەڵێنە ئەمینییەکان ئەمریکا و ھەروەھا بەڵێنی ئیسرائیل بۆ دووبارە هێرش نەکردنە سەر وڵاتەکەمانە. داوای لێبوردن کردنی تەنانەت ئەگەر سەمبولیک بێت، واتایەکی جگە لە دانپێدانان بە تاوان لەلایەن نەتانیاهۆ وە نیە و لەم ڕوانگەیەدا، ئەم داوای لێبوردن کردنە بە بەشێک لە پابەند بوون بە دووبارە هێرش نەکردنە سەر ئێمەیە کە بە مەرجی سەرەکی ئێمە دادەنرێت. 

ئەنساری هەروەها وتیشی، پاش چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە، قەتەر لەسەر داواکاری ئەمریکا و وەک ناوبژیوان، دەستی بە دانووستاندنەکان لەگەڵ حەماس کردەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر پلانەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی غەززەی بە «ژیرانە» وەسف کرد و وتی ئەم پلانە ڕوانگەیەک بۆ کۆتایی ھێنانی هەمیشەیی شەڕ لە غەززە دەخاتەڕوو.

پێشتر کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو بنیامین نەتانیاهۆ لە «پێشێل کردنی سەروەری قەتەر» خەمی خۆی دەربڕیوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە لە داهاتوودا دووبارە نابێتەوە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی قەتەریش ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ئیسرائیل لەسەر هێرش کردنە سەر قەتەر داوای لێبوردنی کردووە.