جام کوردی - سەدان هەزار فەرمانبەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی خەرجنەكردنی مووچەوە، رەوانەی ماڵەوە کران.

بەهۆی پەسەندنەكردنی بودجەی نوێی ئەمریكا، كارەكانی ئیدارەی ئەو وڵاتە رادەگیرێت و سەدان هەزار فەرمانبەریش بەهۆی خەرجنەكردنی مووچەوە، بەشێوەیەكی كاتی رەوانەی ماڵەوە دەكرێن.

شەوی رابردوو بە كاتی ئەمریكا، ئەنجومەنی پیرانی پیرانی ئەو وڵاتە بەمەبەستی پەسەندكردنی بودجەی نوێی وڵاتەكە، كۆبوونەوەو پڕۆژەیاسای بودجە خرایە دەنگدانەوە، هەرچەندە پڕۆژە یاساكە 55 دەنگی بەدەستهێنا و 45 دەنگیش دژی بوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەسەندكردنی، پێویستی بە 60 دەنگ هەیە، هەربۆیە نەتوانرا پەسەند بكرێت.

ئەو سیناتۆرانەی ئەنجومەنی پیران كە دەنگیان لەدژی بودجە داوە، سەر بە دیموكراتەكانن و ناكۆكییەكەشیان لەگەڵ كۆمارییەكان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی نوێ، لەسەر كەرتی تەندروستی بووە، كە داوایانكردووە چەند بڕگەیەكی تایبەت بە پاڵپشتیی كەرتی تەندروستیی زیاد بكرێت، ئەم داوایەش لەلایەن كۆمارییەكانەوە رەتكرایەوە، بەهۆیەوە پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند نەكرا.

لە دەرەنجامی پەسەندنەكدرنی بودجەدا، ئەمڕۆ چوارشەمە 1-10-2025، ئیدارەی ئەمریكا ناچار بوو زۆربەی كارەكانی رابگرێت، هاوكات سەدجان هەزار فەرمانبەریش بەهۆی نەبوونی مووچەوە، رەوانەی ماڵەوە كران و پێیان راگەیەندراوە هەر كاتێك بودجە پەسەندكرا، ئەوكات دەگەڕێندرێنەوە بۆسەر كارەكانیان.

 بەپێی یاسای ئەمریكا، ساڵانە بودجەی گشتی ئەو وڵاتە لە رۆژی 30-9 كۆتایی دێت و پێویستە بودجەی نوێ پەسەند بكرێت.