جام کوردی - بەرپرسێک لە بزووتنەوەی حەماس باسی لە ئەگەری دژایەتیکردنی ئەو بزووتنەوەیەی لەمەڕ پلانەکەی ترەمپ کرد.
بەرپرسێک لە بزووتنەوەی حەماس لە وتووێژێکدا لەگەڵ بی بی سی، ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت ئەو بزووتنەوەیە پلانەکەی ترەمپ بۆ ئاگربەست کە غەززە ڕەتبکاتەوە.
ناوبراو وتیشی کە ئەو پلانە لە بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنییە و بەرژەوەندییەکانی گەلی فەلەستین لەبەرچاو ناگرێت. حەماس هیچ کاتێک بە ٢ بڕگەی ئەم پلانە ڕازی نابێت: چەکداماڵین و جێگر کردنی هێزە نێودەوڵەتیەکان لە غەززە کە شێوازێکی نوێیە لە داگیرکاری.
بزووتنەوەی حەماس دوێنێ ڕایگەیاند کە دەستی بە لێکدانەوەی پلانەکەی ترەمپ ی کردووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە نەتانیاهۆ دانی بەوە ناوە کە پلانی ئاماژە پێکراو بە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنی داڕژاوە.