بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی
بەرازیل بە ئەنجامی 1-0 بەرامبەر پاراگوای. ئەمەش یەکەم بردنەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی
بوو وەک ڕاهێنەری بەرازیل، بەڵام ڤینیسیۆس لە خولەکی 78 بەهۆی کێشەی ماسولکەکانی
قاچی چەپییەوە یاریگای جێهێشت.
ئەم پێکانە
لەکاتێکدایە کە بڕیارە ڕیال مەدرید لەماوەی هەفتەیەکی دیکه لە جامی جیهانی یانەکان
بەرامبەر یانەی هیلالی سعوودیە یاری بکات و هەر پێکانێک لەوانەیە بەشداریکردنی لەم
یارییەدا بخاتە مەترسییەوە./.