جام کوردی - باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ژێنێڤ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ، بە جەخت لەسەر بەڵگەی حاشاهەڵنەگر لەبابەتی ژینۆساید لە غەززە و ئیدانەکردنی هاوکاریی ڕۆژئاوا لەم تاوانە، داوای گەمارۆی هەمەلایەنە و بەپەلەی دژی ڕژێمی زایۆنی کرد.

عەلی بەحرەینی لە کۆبوونەوەی ژمارە شەستی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە ئامانجی تاوتوێی ڕاپۆرتی نوێی چالاکیی کۆمپانیای چالاک لە شارۆچکەچێکەریی ڕژێمی زایۆنی لە فەڵەستینی داگیرکراو، وێڕای پێشوازیی لە ڕاپۆرتی نوێی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ، جەختی لەسەر تاوانباربوونی ڕژێمی زایۆنی لە ژینۆسایدی غەززە کردەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی توخمی "بەئامانج گرتنی گیان" لە پاکتاوکردنی گرووپێک، بەڵگە سەلمێنراوەکان و وتەکانی بەرپرسانی زایۆنی بە بوونی ئاوەها مەبەستێک وەسف و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە ڕووی یاساییەوە هیچ دەرچوون و پاساوێک بۆ ئەم بابەتە نییە.