جام کوردی - وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمپەرنانەوەکانی ئەمریکای بە فاکتەری سەرەکی بەئەنجام نەگەیشتنی دانووستاندنەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا ڕاگەیاند.

عەباس عێراقچی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک باسی لە دیدار و چاوپێکەوتنەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتی ئەورووپی و لایەنی ئەمریکی، پێش و لە میانەی سەردانەکەی بۆ نیۆیۆرک کرد و وتی: هەموو ڕاگۆڕیەنەوە و نەرمی نواندنێکی پێویست بەمەبەستی نەهێشتنی هیچ بیانوویەک لەگەڵ ئەو لایەنانە گیرایەبەر و ئەنجام درا، بەڵام هەر بەو شێوەیەی کە پێشتر چاوەڕوان دەکرا، ئەم ڕێگەیە بە کۆسپ خستنە بەردەمەکانی ئەمریکا نەگەیشتە ئەنجام.