جام کوردی - سەرچاو ئاگادارەکان باسیان لە تووڕەیی وڵاتانی عەرەبستان، میسر، ئەردەن و تورکیا بەرامبەر هەوڵی نەتانیاهۆ لەمەڕ پلانەکەی ترەمپ کرد. 

لەمیانەی دانیشتێکی شەش کاتژمێری لە پشتی دەرگا داخراوەکان لەنێوان نەتەنیاهۆ، ویتکاف و کۆشنەر، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی چەندین گۆڕانکاری لە بەشی مەرجەکان و خشتەی کات دانان، پاشەکشەی هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە گونجاند.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەرپرسێک لە بزووتنەوەی حەماس لە وتووێژێکدا لەگەڵ بی بی سی، ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت ئەو بزووتنەوەیە پلانەکەی ترەمپ بۆ ئاگربەست کە غەززە ڕەتبکاتەوە.

ناوبراو وتیشی کە ئەو پلانە لە بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنییە و بەرژەوەندییەکانی گەلی فەلەستین لەبەرچاو ناگرێت. حەماس هیچ کاتێک بە ٢ بڕگەی ئەم پلانە ڕازی نابێت: چەکداماڵین و جێگر کردنی هێزە نێودەوڵەتیەکان لە غەززە کە شێوازێکی نوێیە لە داگیرکاری.