جام کوردی- فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە مەودای موشەکەکانیان زیادكردوه.
بە گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسی فارسی ئێرانی، محەممەد جەعفەر ئەسەدی جێگری پشکنەری بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسداران، وتی: "له‌جه‌نگى 12 ڕۆژه‌دا هه‌مولایه‌ك تواناى موشه‌كه‌كانى ئێرانى بینى كه چۆن و به چ شێوازێك چونه ناو خاكى قەوارەی زایۆنی و ئامانجه‌كانیان پێكا".
به وته‌ى محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر عەسەدی: "ئێستا موشەکەکانمان دەتوانن بگەنە هەر خاڵێک کە پێویست بکات پێی بگەن، بۆ هەر خاڵێکیش کە بەپێویست بزانرێت، تواناى موشه‌كه‌كانمان زیاد دەکه‌ین، ئەمەش وەڵامدانەوەیەکە بەرامبەر بەداواکارییەکانی ڕۆژئاوا بۆ سنوردارکردنی مەودای موشەکەکانی تاران".
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە بەو تاوانایانەی هەمانە سەدلەسەد ئامادەین، دەستپێشخەریی بۆ شەڕ ناکەین، بەڵام هەر کەس دەستدرێژی بکاتە سەر وڵاتمان، وەڵامێکی جەرگبڕمان دەبێت.