بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، برۆ یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی دەموچاو کە ڕۆڵێکی بەرچاو لە جوانی دەموچاودا
دەگێڕێت. لەبەر ئەم هۆیە، گرنگی دان بە برۆ لە پاڵ چاودێری ڕۆژانەی پێست و قژ زۆر
گرنگە. ئەگەر بەباشی ئاگات لە برۆکانت نەبێت، لەوانەیە زوو دەست بە هەڵوەرین بکەن
و تەنکتر ببن و جوانی سەرەتایی خۆیان لەدەست بدەن.
چەند دەخایەنێت
تا برۆکان گەشە دەکەن؟
پسپۆڕی ئەم
بوارە دەڵێت: ماوەی گەشەی برۆ لە نێوان 12 بۆ 16 هەفتە و هەتا ساڵێک دەخایەنێت. بۆیە
پێویستە چەند ئامۆژگاریەک بەرچاو بگرن بۆ گەشەی باشتری برۆ.
گرنگترین
خاڵەکان بۆ بەهێزکردن و گەشەکردنەوەی برۆکان
1- بە وریاییەوە برۆکانت ڕێک بخە و لە گۆڕانکاری زۆر لە برۆکان دوور بکەوە. گرنگترین هۆکاری تەنک بوونی برۆ زۆر لێکردنەوەیە، بەڵام هۆکارەکانی
وەک گۆڕانی هۆرمۆنەکان، خراپی خۆراک و دڵەڕاوکێ ڕۆڵیان هەیە.
2- مەساجی ئێسکی
برۆ، بۆ هاندانی گەشەی برۆ سوودبەخشە. یەکێک لە ڕێگا سروشتییەکان بۆ بەهێزکردنی گەشەی
برۆ مەساجی برۆیە. بە نەرمی ئێسکی برۆ بە نووکی پەنجەکانت مەساج بکە بۆ ئەوەی خوێن
بۆ ئەم ناوچەیە زیاد بکات و گەشەی برۆ چالاک بکات.
3- ئاگاداری
ئەوە بن کە بەرهەمەکانی پاراستنی پێست لەسەر برۆکان بەکار نەهێنن. بەکارهێنانی شێدار،
دژەخۆر یان پاکژکەرەوەی دەموچاو دەبێتە هۆی زیادبوونی هەڵوەرینی برۆ.
لە کۆتاییدا ئەگەر لە هیچ کام لەو ڕێگایانەی سەرەوە ئەنجامت
بەدەست نەهێنا، دەتوانیت ڕاوێژ
لەگەل پزیشکی قژ و پێست بکەیت./.