پێشبڕکێکانی تۆپی بالەی ئافرەتانی ئاسیای ناوەڕاست دوێنێ چوارشەممە 1ی ئۆکتۆبەر، لە شاری تاشکەند لە ئۆزبەکستان دەستیپێکرد و بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی خانمانی ئێران توانی لە یەکەم یاری خۆیدا لە هەڵبژاردەی قرغیزستان بباتەوە و 56.7 خاڵ لە ڕیزبەندی جیهانیدا بەدەستبهێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئۆکتۆبەر خانمە وەرزشوانانی ئێرانی و قوتابیەکانی "لی دو هی" لە دووەم یاری خۆیاندا بەرامبەر بە تاجیکستان چوونە نێو یاریگا و بە ئەنجامی 3-0 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و 83.6 خاڵی دیکەیان لەم یارییەدا تۆمار کرد.
هەڵبژاردەی ئێران بە سێ کۆمەڵەی یەک لە دوای یەک بە ئەنجامی 25-15، 25-7، 25-7 لە ڕکابەرەکەی بردەوە و دووەم سەرکەوتنی لەسەریەک و هەروەها 3 خاڵی دیکەشی بەدەستهێنا.