جام کوردی - ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس وتی: بەمزووانە وەڵامی پلانەکەی ترەمپ سەبارەت بە غەززە دەدەینەوە.

«محەمەد نزال»، ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵنێری ئەلجەزیرە ڕایگەیاند: ئێمە ڕۆژی دووشەممە ئەو پلانەی کە بە پلانەکەی ترەمپ ناسراوە، بەدەست گەیشت.

ناوبراو وتیشی: ئێمە لەگەڵ ناوبژیوانان و هەروەها حیزبە عەرەبی و ئیسلامییەکان لە پەیوەندیداین و سوورین لەسەر گەیشتن بە لێک تێگەیشتن بۆ وەستاندنی جینۆسایدی خەڵکی غەززە. 

هەروەها وتیشی: ئێمە نیگەرانی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی فەلەستینین و بەمزووانەش هەڵوێستی خۆمان ڕادەگەیێنین.