جام کوردی – لە یەکەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداریی گشتیی پێشووی حزبوڵڵای لوبنان، کۆڕیادێک لە کەرکوک لەلایەن دانیشتوانی ناوچەی تورکان بەڕێوەچوو.
لەم کۆڕیادەدا کەسایەتی دیاری سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتی سەبارەت بە کەسایەتی و کاریگەریی شەهید حەسەن نەسروڵڵا و ڕۆڵی حزبوڵڵای لوبنان و بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە بەرانگاربوونەوەی داگیرکاریی زایۆنیزم و بەرگیریی لە گەلانی موسڵمان و لەوانە گەلی لوبنان و پشتگیریی لە گەل و پرسی فەڵەستین لێدوانیان دا.