پێنەدانی ڤیزە بە ئەمیر قالعەنویی و مێهدی تاج، سەرۆکی ڕاهێنەر و سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، لە لایەن ئەمریکاوە بووەتە هۆی ئەوەی کە بەکارهێنەرانی بیانی ئەم کارە وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ سەربەخۆیی فیفا لە جامی جیهانی 2026، لێکبدەنەوە.
بەکارهێنەرێکی بیانی بەناوی (ferizandra) ڕەخنەی لە فیفا گرتووە و نوسیویەتی ئیسرائیل بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکات، بەڵام ڕێگەی پێدەدرێت یاری بکەن، بەڵام ڕوسیا دوای دەستپێکی شەڕ،دەستبەجێ دووردەخرێتەوە.
بایکۆتی ئێران و یاریکردنی ئیسرائیل نیشانەی دووڕوویی فیفایە.
شەپۆلی نیگەرانییەکان لە کردەوەی سیاسیی ترامپ لە مۆندیالی 2026دا بە بایکۆتکردنی شاندی تۆپی پێی ئێران لە مەراسیمی تیروپشکدا دەستیپێکرد و زۆرێک لە وڵاتان نیگەرانن لە سیاسیکردنی مۆندیال.
یەکێکی دیکە لە بەکارهێنەران بەناوی "Athousand Brains” گاڵتە بە ئەمەریکا دەکات و دەنووسێت ئەمەریکا لەم دواییانەدا لەسەر فەرمانی ئیسرائیل ڕەتیکردەوە ڤیزە بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بدات و ڕێگری لە ئێران کرد لە بەشداریکردنی تیروپشکی مۆندیالی 2026دا.
لەیلا حامد، پەیامنێری ڕۆژنامەی مارکا دەڵێت: ئەمریکا شایەنی ئەوە نییە میوانداری مۆندیال بکات، چونکە ئەم پاڵەوانێتییە بۆ سپیکردنەوەی جینۆساید لە غەززە بەکاردەهێنێت و لەبری سزادانی ئیسرائیل، ئەو وڵاتانەی کەوا پشتیوانی مرۆڤایەتی دەکەن بێبەش دەکرێن.