مێهدی قائێدی، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران، هەمیشە بە پێشەنگی ئیتیحاد کەلبا لە خولی ئیمارات ناسرابوو. بەڵام ئێستا بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی لیگی ئیمارات، ئەحمەد نوروڵڵاهی کە تازەها چووەتە ڕیزی تیپەکەوە، جێگەی هاونیشتیمانەکەی لە پێکهاتەی ئیتیحاد کەلبا گرتووەتەوە.

نوروڵڵاهی وەک یەکێک لە پێنج ناودێڕی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی پرێمەرلیگی ئیمارات هەڵبژێردرا.

مێهدی قائێدی وەرزی ڕابردوو وەک باشترین یاریزانی ئیتیحاد کەلبا هەڵبژێردرا و بە تەنیا سەرکردایەتی تیپەکەی دەکرد.

ئەستێرەی پێشووی ئیستقلال لەم وەرزەدا لە ئیتیحاد کەلباوە گواسترایەوە بۆ ئەلنەسری دوبەی و نوروڵڵاهی لە ئەلوەحدەوە هاتە ئیتیحاد کەلبا.

ماڵپەڕی ئیمارات سپۆرت نوسیویەتی، ئەحمەد نوروڵڵاهی لە پێکهاتەی ئیتیحاد کەلبا جێگەی هاونیشتیمانەکەی گرتووەتەوە و بە جۆرێک سەرکردایەتی تیپەکە لە ئێرانییەکەوە بۆ ئێرانییەکی دیکە گواستراوەتەوە.